جەعفەر شێخ مستەفا: لەگەڵ هاوپەیمانان باسمان لە جوڵەی داعش لە سنورەکانەوە کردوە
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەیەکەم رۆژی جەژندا لەناوچەی قەرەداغی شاری سلێمانی لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆبونەتەوە و باسیان لە سنوردارکردنی جوڵەی داعش لە رێگەی سنورەکانەوە کردوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی بەردەوامیان دەبێت.
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، رۆژی هەینی 31ی تەمموز لەگەڵ كۆڵۆنێڵ مایڵز كاژینز، وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبونەوە دژ بە داعش و شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆبوەتەوە و جەختیان لە هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان کردوەتەوە.
ئەوەش هاتوە، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەکانی کوردستان کراوەتەوە بۆ سنوردارکردنی جوڵەی چەکدارانی داعش لەسەر سنورەکانەوە.
پێشوتریش هۆشداری دراوەتە هێزەکانی هەرێم و عێراق کە ناوچەکانی نێوان سوریا و عێراق بەهۆی بونی بۆشایی ئەمنی بونەتە ناوچەیەکی لەبار بۆ هاتوچۆی داعش لەسەر سنورەکانەوە.
AM:11:06:01/08/2020
ئهم بابهته 1992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت