تەندروستی هەولێر: دەنگۆی نەمانی ئۆکسجین لەنەخۆشخانەی رزگاری دورە لە راستییەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوبارە باس لە نەمانی ئۆکسجین دەکەن لە لەنەخۆشخانەی رزگاری، بەڵام دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر کە هیچ کێشەیەک لە نەمانی ئۆکسجین لەو نەخۆشخانەیەدا بونی نیە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "بەداخەوە دەبینین دووبارە بابەتی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بەهەڵەباسی لێوەدەکرێت. هەموولایەك دڵنیادەکەینەوە بەهیچ شێوەبەك ئەم کێشە بوونی نییە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەردەوامن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی".
دوێنێش بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندورستی ههولێر، گیانلهدهستدانی كارمهندێكی بههۆی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگهیاند و لهوبارهیهشهوه پرسهنامهیهكی بڵاوكردهوه.
30 تەمموز توشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر كێشەی نەمانی ئۆكسجینیان بۆ دروستبوو، بەگوێرەی زانیارییەكانیش لەو رۆژەدا پێنج كەس لە شاری هەولێر بەو هۆکارە گیانیان لەدەستداوە.
AM:10:20:01/08/2020
ئهم بابهته 1840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت