شوشكەیی: دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكی كۆمارە، نەك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

‌سەلیم شووشكەیی

وێستگە نیوز-

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بەچەند رێكارێكە، دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنیش لەلایەن سەرۆك كۆمارەوەیە، نەك سەرۆك وەزیران.

شەوی هەینی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەیامێكدا رایگەیاند، رۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بەشێوەیەكی دادپەروەرانە ئەنجام دەدرێت.

سەلیم شووشكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، هەڵبژادنی پێشوەختە پێویستی بەچەند رێكارێكە لەوانە، تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان و دەنگدانی كۆتایی لەسەری، لەئێستادا ئەو یاسایە ماویەتی تەواو بكرێت، چونكە ئەو خشتەیەی چڕی دانیشتوان دیاری دەكات تەواو نەبووە و دەنگی لەسەر نەدراوە، پاشان هەمواركردنی یاسای دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژادنەكان پەسەند بكات.

شوشكەیی روونیكردۆتەوە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكی كۆمارە، نەك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بۆیە بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەم ڕێكارانە هەڵبژاردن لەعێراق ناكرێت و چوار چێوەی یاسایی وەرناگرێت.


AM:12:13:01/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت