كات و ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ و كازمی ئاشكرا كرا

‌تره‌مپ و كازمی

وێستگه‌ نیوزـ
رۆژنامەی عەرەب رایگەیاند، مانگی داهاتوو سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی ئەمریکا دەکات و بابەتی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران گرنگترین بابەتی کۆبوونەوەی کازمی و ترەمپ دەبێت.

رۆژنامەی عەرەب لە زاری چەند کەسایەتییەکی سیاسی عیراقەوە رایگەیاند: "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە مانگی داهاتوودا سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بڕیاربوو لەم مانگەدا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی ئەمریکا بکات، بەڵام بەهۆی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراقدا سەردانەکە بۆ مانگی داهاتوو داخراوە".

باسی لەوەشکردووە: "بابەتی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بابەتی سەرەکی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا دەبێت، کە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان بەهۆی نەکشانەوەیان لە خاکی عیراقدا".

لە 21ی ئەم مانگەشدا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق، بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە تاران و لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا کۆبووەوە.

هــ. ر


PM:05:25:31/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت