به‌غدا.. بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له‌ناو پاسێكدا ته‌قییه‌وه
وێستگه نیوزـ
له سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندان و قه‌یرانی ئابوری و كێشه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ته‌قینه‌وه رووی له شاری به‌غدا كردوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له‌ناو پاسێكدا ته‌قییه‌وه و پێنج كه‌س برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی به‌غدا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2020، له ناوچه‌ی باب ئه‌لشه‌رقی ناوه‌ڕاستی به‌غدا بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له‌ناو مینی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگردا ته‌قیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌منییه‌كه‌ی به‌غدا راشیگه‌یاندوه كه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و روداوه‌دا پێنج كه‌س بریندار بوون.
ماوه‌یه‌كه به‌غدای پایته‌خت نیمچه ئارامییه‌كه له رووی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو به‌خۆیوه ده‌بینێت، به‌ڵام له‌دوای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ گروپه چه‌كداره‌كان، ته‌قینه‌وه له‌و شاره ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه.
PM:12:23:29/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت