کازمی فەرمان بە هێزە ئەمنییەکان دەکات خۆپیشاندەران بپارێزن


وێستگە نیوز ـ
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، داوایان لەهێزە ئەمنییەکان کردوە لەچوارچێوەی ئەرکەکانیاندا گیانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بپارێزن و رێز لە داواکارییەکانیان بگرن، هەروەها داوای پاراستنی ئاسایشی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرپانە دەکەن کە تاوانی کوشتن و رفاندن ئەنجام دەدەن.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ عەبدوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر و عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی کۆبوەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پاراستنی خۆپیشاندەران و ئاسایشی وڵات کراوە.

ئەوەش هاتوە، کازمی فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردوە لە چوارچێوەی پاراستنی ئەرکەکانیاندا رێکاری پێویست بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران بگرنەبەر و رێگە بدرێت خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز داواکارییەکانیان بگەیەنن.

لە راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەشدا هاتوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنی وڵات و هەوڵەکانی بۆ گێڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێ کراوە، لەگەڵ دواین هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپەکانی تاوان و رفاندن و گروپی تیرۆرستی داعش.


PM:12:00:29/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت