راپۆرتێك: ئه‌مریكا له ئاسمانی به‌غداوه په‌یامی ئاراسته‌ی ئێران كرد،تارانیش به كاتیۆشا وه‌ڵامی دایه‌وه
وێستگه نیوزـ
ململانێی نوێی ئه‌مریكا و ئێران له عیراق له‌م هه‌فته‌یه‌دا به چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌ربازگه‌كانی عیراق ده‌ستیپێكرد، رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت كه ئه‌مریكا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئێرانی ئاگادار كرده‌وه و ئه‌ویش به كاتیۆشا وه‌ڵامی دایه‌وه.
رۆژنامه‌ی (العرب)ی چاپی له‌نده‌ن له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كانی ناو سه‌ربازگه و جبه‌خانه‌كان كه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له عیراق روویاندا، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، فڕۆكه‌كان موشەکی مەودا مامناوەندیان ته‌قاندبوه‌ته‌وه كه به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كان موشه‌كی سوپای پاسدارانی ئێرانه و بەم دواییانە لە ئێرانەوە بۆ عیراق گواستراوه‌ته‌وه تا بەشێوەی کاتی هه‌ڵبگیرێت و پاشان بۆ سوریا بگواسترێنه‌وه.
ئەو وێنانەی لەسەربازگەی سەقەر بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە بەشێکی گەورەی کۆگاکە بەتەواوی لەگەڵ زەوی تەخت بووە ، بەڵام 24 کاتژمێر بەسەر ئەو هێرشەدا تێنەپەڕیبوو کاتێک دوو سەربازگەی عیراقی کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە لە باکوری بەغدا روبەڕووی هێرشی موشەکی بوونەوە بە کاتیۆشا.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ئەگەر ئەو هێرشەی سەر کۆگاکە له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بووبێت، ئەوا هێرشە موشەکییەکانیش ئیرانی بوون.
دەسەڵاتداران زانیاری کەمیان لەسەر هێرشەکان بڵاوکردوەتەوە، بەڵام بەوتەی چاودێران، هێرشی گروپە چەکدارەکانی ئێران بۆ شوێنە چۆڵەکانی سەربازگەکان دەری دەخات کە تاران نایەوێت لە کوژرانی سەربازانی ئەمریکی تێوەبگلێت و دەرگای شەرێکی هەمەلایەنە بەرووی خۆیدا بکاتەوە.
رووداوەکانی ئەم هەفتەیە بە تەقینەوەیەکی گەورە لەناو سەربازگەیەکی هاوبەشی پۆلیسی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و یەکێک لە لیواکانی حەشدی شەعبی دەستیپێکرد، کە لیوای 45ی تایبەت بە کەتیبەکانی حزبوڵای نزیک لە سوپای پاسداران بوو.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، دوو سەربازگەی عێراقی لە باکوری بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکایان تێدایە روبەڕووی هێرش بوونەوە بە کاتیۆشا، دوای رۆژێک لە روودانی زنجیرەیەک تەقینەوە لە سەربازگەیەکی دیکەی عیراقی، کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە وەک کۆگای هەڵگرتنی چەک لە باشوری بەغدا بەکاردەهێنرا.
AM:11:54:29/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت