كه‌شناسێكی عێراق: كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌رما پڕوكێنه‌ره‌كه كۆتایی دێت
وێستگه نیوزـ
له‌م هه‌فته‌یه‌كدا شەپۆلێکی گەرما له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد و پله‌كانی گه‌رما له زۆر ناوچه‌ی عیراق به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بنینی، شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عیراقیش پێشبینی ده‌كات كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه كه‌م ببێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه.
سادق عه‌تیه شاره‌زای بواری كه‌شناسی عیراقی رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه كاریگه‌ریی شێ له شاره‌كانی باشوری عێراق كه‌مبێته‌وه و به‌ره‌و كۆتایی بچێت و رۆژی هه‌ینیش واته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه‌ی گه‌رما له عیراق و هه‌رێمی كوردستان كۆتایی دێت.
به‌وته‌ی عه‌تیه له ناوه‌ڕاست و هه‌رێمی كوردستان ورده‌ورده پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه، به‌ڵام له شاره‌كانی باشوور به‌تایبه‌تی له شاری به‌سره پله‌ی گه‌رما 50 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:39:29/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت