هۆشداری له مردنی منداڵانی لوبنان له برسا ده‌درێت
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی منداڵپارێزی جیهانی هۆشداریی دا له‌وه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س له شاری به‌یروت پایته‌ختی لوبنان پاره‌ی ته‌واویان پێ نییه بۆ دابینكردنی خواردن.
جاد سه‌قه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه به وه‌كاله‌ت له به‌یروت ده‌ڵێت نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره منداڵن و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانیان دروستبووه و به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌وه دوور نییه تا كۆتایی ئه‌مساڵ له برسا بمرن.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی منداڵ پارێزی جیهان 910 هه‌زار كه‌س كه 564 هه‌زاریان منداڵن پاره‌ی كڕینی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان پێ نییه.
AM:10:30:29/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت