به‌ڤیدیۆ..چه‌كدارانی سوڵتان مورادی سه‌ربه توركیا بۆهێرشی به‌رفراوان ئاماده‌كران
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای نیشتمانیی لیبیا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به چه‌كدارانی فیرقه‌ی سوڵتان مورادی هاوپه‌یمانی توركیا، چه‌كدارانی ئه‌م فیرقه‌یه سورین و زۆربه‌یان سه‌ربه به‌ره‌ی نوسره‌ی توندڕه‌ون ئێستا ره‌وانه‌ی لیبیا كراون و له‌وێ مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د مسماری، وته‌بێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا كه خه‌لیفه حه‌فته‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و دژبه حكومه‌تی ویفاق، به سه‌رۆكایه‌تیی فایز سه‌راجی هاوپه‌یمانی توركیا وه‌ستاوه‌ته‌وه، گرته ڤیدۆییه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه چه‌كدارانی فیرقه‌ی سوڵتان موراد له سه‌ربازگه‌ی یه‌رموكی لیبیا جێگیر كراون و له‌وێ سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنانن.
مسماری ئاشكراشیكردووه كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌ون، به په‌له گواستراونه‌ته‌وه لیبیا و مه‌شق و راهێنانی ته‌واویان پێ نه‌كراوه، ئه‌وانه ده‌خرێنه جێگه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه مه‌شق و راهێنانیان كردوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت توركیا بۆ به‌ره‌كانی شاری سرتیان بگوازێته‌وه و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سوپای حه‌فته‌ر ببێته‌وه.
فه‌رمانده‌كه‌ی سوپای نیشتمانیی لیبیا رایگه‌یاند كه توركیا به‌نیازه 15 هه‌زار له چه‌كداره سورییه‌كانی سه‌ربه به‌ره‌ی نوسره‌ی توندڕه‌و به‌گژ سوپای نیشتمانیی لیبیا بكات، وتیشی ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ربه هێزی تایبه‌ت و هێزی بژارده‌ی به‌ره‌ی نوسره‌ن و له‌وانه‌ن كه بۆ هێرشی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و خۆكوژی به‌كارده‌هێنرێن.
AM:10:36:28/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت