لاهور شێخ جەنگی پرسی لەشکرکێشیەکان لەگەڵ کونسوڵی تورکیا تاوتوێ دەکات


وێستگەنیوز-
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی تورکیا کردوە و نیگەرانی یەکێتی لەبارەی ئەو لەشکرکێشی و پەلامارەی دەکرێتە سەرسنورەکانی هەرێمی کوردستان پێڕاگەیاندوە، كه‌ یه‌كێكیان هێرشێکی ئاسمانی بوو بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کونە ماسی، کە ناوچەیەکی گەشتیارییە و جێگای هیچ چالاکییه‌كی سه‌ربازی و مەیدانی سیاسی نییە.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی، ئەمڕۆ لە هەولێر، پێشوازیکردوە لە کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان. لەو دیدارەدا دوا گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد و نیگەرانییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی گەیاندە کونسوڵی تورکیا لە بارەی ئەو لەشکرکێشی و پەلامارەی دەکرێتە سەرسنورەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، كه‌ یه‌كێكیان هێرشێکی ئاسمانی بوو بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کونە ماسی، کە ناوچەیەکی گەشتیارییە و جێگای هیچ چالاکییه‌كی سه‌ربازی و مەیدانی سیاسی نییە. هاروەها "باسم لەوە کرد کە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوری عێراق دا هەرێمێکی فیدرالییە و دەبێت ئەو پێگە دەستورییە بپارێزرێت، ئێمەش وەک یەکێتی ڕێز لە سنوری هاوبه‌ش و بنه‌مای درواسێیەتی باش دەگرین، ئەمەش لەپێناوی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا دەبێت".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، کونسوڵی تورکیا تێگەیشتنی بۆ نیگەرانییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی دەربڕی و بەڵێنیدا لەڕێگای کەناڵە دیپلۆماسییەکانی خۆیانەوە ئەو نیگەرانیانە بگەیەنن.


PM:08:38:23/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو