وەزیری دەرەوەی فینلەندا گەیشتە هەرێمی كوردستان

‌ پێككا هاڤیستۆ

وێستگە نیوز-
پێككا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلەندا بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێككا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلەندا بەسەردانێك گەیشتە هەرێمی كوردستان، لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن فەوزی فرەنسۆ هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازی لێكرا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆببێتەوە.

هەر ئەمڕۆ پێككا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلەندا گەیشتە شاری بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبووەوە.




PM:05:22:23/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو