ھەپەگە: لە سێ چالاکی گەریلاکانمان 11سەربازی تورکیا کوژران

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز ـ

بەپرسی چاپەمەنی و راگەیاندنی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە ئاشکرایکرد، لە ئەنجانی چالاکیەکانی گەریلاکانیان لە ناوچەکانی زاگرۆز و چەلێ و شرناخ 11 سەربازی تورکیا کوژران.

دیار دەنیس، بەپرسی چاپەمەنی و راگەیاندنی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "گەریلاکانمان لە ناچوە چارچەلا لە سنوری زاگرۆز چالاکیان لە دژی سوپاری تورکیا ئەنجامدا و بەوھۆیەوە حەوت سەرباز کوژران یەکێکیش برینداربوو و یەکێک لە کوژراوەکان فەرمانداری سەربازی بووە".

وتیشی: "ھێزەکانمان لە گردی شەھید رێبەر سەر بە قەزای چەلی چالاکیەکیان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا و سەنگەرێکیان بە تەواوی خاپۆرکرا و دوو سەرباز کوژران".

ئاماژە بەوەشکرد: "لە ناوچەی بەستای سەر بە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان ھێزەکانمان چالاکیەکیان ئەنجامدا و دوو سەرباز کوژران".


PM:03:00:21/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو