قاچ و دەستی كچه كۆرپه‌كه‌ی شكاند و ژنه‌كه‌شی به گرتی دا
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر شكاندنی قاچ و دەستێکی كچه كۆرپه‌كه‌ی بە ناوی "مەککە"، پۆلیسی میسر پیاوێكی ده‌ستگیركرد و به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقسه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ری كردوه.
دایكی "مه‌ككه" كچه كۆرپه ته‌مه‌ن چوار مانگه‌كه دانیشوی شاری كه‌فر شێخی میسره و به پۆلیسی وتوه كه مێرده‌كه‌ی حه‌زی به كچ نییه و دەبێت کوڕی ببێت، ئه‌وه‌نده‌ش رقی له "مه‌ككه"ی كچی بووه، ئهكشهنجهیهكی زۆری داوه و دەست و قاچێكیشی شكاندوه.
له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ژنه‌كه مێرده‌كه‌ی داوه به گرت، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا ده‌ڵێت "كه مێرده‌كه‌م زانی سكم به كچ هه‌یه، داوای لێكردم له‌باری به‌رم، به‌ڵام من ره‌تمكرده‌وه، له‌وكاته‌وه‌ش كه له سكمدایه ئهكشهنجهی ده‌دات و ده‌یه‌وێت بیكوژێت".
PM:06:22:20/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت