راگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە گوێرەی رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان لە وەزارەت و دەستەکاندا بۆ کەمترین ئاست، بەجۆرێک خەرجی وەزارەتی پێشمەرگە  تەنها 80٪، هاتوچۆ و تەندروستی و کارەبا 75% و لیوای نەوت و گازیش 65%ی پێشینەی مانگانەیان بۆ خەرجدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە دواین بڕیاریدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە هاتوە، رەزامەندی دراوە بە خەرجكردنی 80٪ی پێشینەی مانگانە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80 و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش. هەروەها بڕیاردراوە بە خەرجكردنی 65%ی پێشینەی مانگانە بۆ لیوای نەوت و گاز.

ئەوەش هاتوە، بڕیاردراوە بە كەمكردنەوەی بودجەی بەکاربردن بۆ کەمترین ئاست و خەرجکردنی لە 50%ی پێشینەی مانگانە بۆ دامودەزگا و وەزارەتەکان، هەروەها بڕیاردرا 75%ی پێشینەی مانگانە بۆ ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی وەك، كارەبا و  پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، ڕێگاوبان، تەندروستی و شارەوانییەکان خەرجبكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕ، هەروەها بڕیادراوە بە راگرتنی بودجەی وەبەرهێنان و پڕۆژەی وەزارەتەکان، ئەو وەزارەتانەش خەرجییەکانیان لەسەر داهاتی خۆیان هەیە، بڕیاردرا بە راگرتنی خەرجییەكانیان.

هـ.هـ


PM:07:54:19/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 17448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت