نۆ رێنمایی بۆ ئەو توشبووانەی لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین دەکەن


وێستگەنیوز-

د. هیوا خالد گەردی، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی نۆ رێنمایی بۆ ئەو توشبوانەی لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین دەکەن بڵاودەکاتەوە، بە گوێرەی رێنماییەکان ئەو کەسەی تووشی کۆرۆنا دەبێت لانی کەم دوو هەفتە پێویستە لە ژوورێکی تایبەت بەتەنیا بمێنێتەوە و هەرکاتێک رێژەی ئۆکسجین لە جەستەیدا کەمتر لە 90% بوو، پێویستە سەردانی سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا بکات.

ئەو پزیشکە لە رێنمایی نامەیەکەدا بۆ توشبووانی کۆرۆنا کە لەماڵەوە دەمێننەوە باسی لەوەشکردوە، "کاتێک خواردنیان بۆ هێنای با لەبەر دەرگای ژوورەکەت دایبنێن، دوایی بۆ خۆت بیبە ژوورەوە، ئاو و شلەمەنی و شیر و سەوزە و میوە بەزۆری بخۆ، هەروەها با خەوت ڕێک و پێک بێت لە 8 کاتژمێر کەمترنەبێت".

رێنمایی بۆ ئەوانەی توشی كۆرۆنا بوون و لە ماڵەوەن
د. هیوا خالد گەردی، پزیشكی پسپۆڕی هەناو

١. لە ژوورێکی تایبەت بەتەنیا بمێنەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە تێکەڵ بە مال و مندالت مەبە ئەگەر بکرێت ژوورەکە ئاودەست و حەمامی تێدا بێت باشترە
٢. لە ڕێگەی تەلەفۆن و واتساب و ڤایبەر یان ماسنجەر قسەیان لەگەڵ بکە
٣. کە خواردنیان بۆ هێنای با لە بەر دەرگای ژوورەکە دابنێن دوایی بۆ خۆت بیبە ژوورەوە..
٤. ئاو و شلەمەنی و شیر و سەوزە و میوە بخۆ بە زۆری
٥.خەوت با ڕێک و پێک بێت لە 8 سەعات کەمتر مەخەوە.
٦. گەرمی پێو (میحرار) و ئامێری خوێندنەوەی ئۆکسجین (Pulse oximetry) هەبێت رۆژانە چوار جار پلەی گەرمی لەشت و رێژەی ئۆکسجینت بپێوە
٧. هەر کاتێک بۆ ماوەی 48 کاتژمێر تا ت نەهاتە خوارەوە یان ئۆکسجینت 90%کەمتر بوو سەردانی سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا بکە
٨.با رۆژانە 15 دەقیقە تا 30 دەقیقە رۆژ لێت بدات لە سەربانی مالەکەت یان لە پەنجەرەی ژوورەکەت.
٩. با پەیوەندیت بە پزیشکێک هەبێت لە نزیکەوە لە ڕێگەی مۆبایل یان ڤایبەر چاودێریی چارەسەریەکانت بکات.


PM:06:44:19/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو