عێراق كاتی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆی بەهۆی كۆرۆناوە راگەیاند

‌دیمەنێك لەشاری بەغداد

وێستگە نیوز-
حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای جەژنی قوربان قەدەغەی هاتووچۆی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەڵدەگیرێت.

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق كۆبووەوە و بڕیاریدا لەڕۆژی 23ی تەموزەوە فڕۆكەخانەكان بكرێنەوە، هەروەها دوای جەژنی قوربانیش قەدەغەی هاتووچۆی تەواو هەڵبگیرێت.

هەر بەپێی بڕیارەكان، دەروازە سنورییەكانی مونزرییە و سەفوان و شەیب دەكرێنەوە و مۆڵەكانیش بەڕێنمایی تەندروستی دەكرێنەوە.

هەر ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تائێستا كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 86 هەزار و 148 كەس، لەو ژمارەیەش 54 هەزار و 316 كەس چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 522 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.



PM:04:29:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو