لەعێراق هەزار و 695 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 281 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزار و 695 كەسیش بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2 هەزار و 281 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزار و 695 تووشبووش چاكبوونەتەوە و 90 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 25 لەوان دانیشتووی بەغدان، 12 لەوان خەڵكی سلێمانین و حەوت كەسیشیان خەڵكی بەسرەن، بەمەش ئەم سێ پارێزگایە زۆرترین گیان لەدەستدانیان تێدا تۆمار كراوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێستا كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 86 هەزار و 148 كەس، لەو ژمارەیەش 54 هەزار و 316 كەس چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 522 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:04:13:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت