داوای كەمكردنەوەی نرخی كلینك و دەرمانخانەكان دەكرێت


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

ئەنجومەنی فشار لەشاری سلێمانی داوای كەمكردنەوەی نرخی كلینك و دەرمانخانەكان دەكات و ئەنجومەنی پارێزگاش رایدەگەیەنێت كە پێویستە كەرتی گشتی تەندروستی بەهێز بكرێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی فشار لەشاری سلێمانی بەمەبەستی كەمكردنەوەی نرخی كلینك و دەرمانخانەكان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییان كرد، هیوا عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی فشار لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی دۆخی كۆرۆناوە باری ئابوری خەڵك خراپە، بەڵام نرخی كلینك و سۆنەر و دەرمانخانەكان  وەك ساڵانی رابردوون.

ناوبراو روونیكردەوە، ئەوان دژی پزیشكەكان نین، بەڵام بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان داوای كەمكردنەوەی نرخەكانی ئەو سێكتەرە دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەش دەكەن.

هەروەها رێبوار ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەبۆچوونی ئەوان باشترین بژاردە بەهێزكردنی كەرتی گشتی تەندروستییە و دەبێت حكومەت پاڵپشتی نەخۆشخانە گشتییەكان بكات ئەو كاتە ستافەكان باشتر كار دەكەن و پێویست بەكەرتی تایبەت نابێت.


PM:02:02:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت