كازمی: به‌منزیكانه‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت راده‌گه‌یه‌نین

‌مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌منزیكانه‌ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت راده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی به‌دووری ده‌زانن هه‌ڵبژاردن له‌ عیراق ئه‌نجام بدرێت.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای به‌سره‌ و سازكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و پارێزگایه‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌منزیكانه‌ واده‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نن كه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی تێدا ئه‌نجام بدرێت.

كازمی به‌پێویستی زانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكار بن بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و دانانی بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌ر و پاك و بێگه‌رد.

یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی مسته‌فا كازمی كه‌ بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بوو، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی به‌دووری ده‌زانن له‌م دۆخه‌ی ئێستای عیراقدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.


PM:09:40:15/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت