یەکێتی مامۆستایان: كه‌له‌پچه‌کردنی مامۆستاکەی کەرکوک، سوکایەتیە بەمافی مرۆڤ
وێستگەنیوز-
لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، كه‌له‌پچه‌کردنی ئەو مامۆستایەی به‌هۆی شكاندنی ئامێرێكی پزیشكی به قه‌ره‌وێڵه‌ی ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه كرابوو، سوکایەتیە بە مافی مرۆڤ و ستەمیشە بەرامبەر پڕۆسەی پەروەردە، بۆیە داوای لێکۆڵینەوەی ورد لە دۆسیەکەدا دەکات.
لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، محه‌مه‌د كه‌ریم جه‌باری، مامۆستای بەشی خوێندنی کوردییە لە شاری کەرکوک و شەوی 13ی تەمموز به‌هۆی شكاندنی ئامێرێكی پزیشكی لە نەخۆشخانەی جمهوری به قه‌ره‌وێڵه‌ی ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه‌کراوە، مامۆستایان لە کاتێکدا دەستخۆشی و پشتیوانی لە کەرتی تەندروستی دەکەن، لە هەمانکاتدا ئەو رەفتارە ئیدانە دەکەن و داوای لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکەنە لەسەر روداوەکە.
محەمەد كەریم فەقێ جەباری (43 ساڵ)، مامۆستایە و هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی مونا ئیسماعیل (44 ساڵ)، فەرمانبەری كۆمپانیای گازی باكوره، دوو منداڵیان هەیە بە ناوه‌كانی یوسف (12 ساڵ) و ئالان (10 ساڵ).
هاوسه‌ری محه‌مه‌د دوای توشبونی به كۆرۆنا ئێواره‌ی دووشه‌ممه 13ی ته‌مموز له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك گیانیله‌ده‌ستدا، به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی؛ محه‌مه‌د كه‌ریم كه‌له‌پچه خراوه‌ته ده‌ستی و به‌ستراوه به قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كه‌وه له نه‌خۆشخانه، كه ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر دانراوه.
ئه‌حمه‌د كه‌ریم، برای محه‌مه‌د رایگەیاندوە، "براكه‌م له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكدا بۆته ده‌مه‌قاڵی و كاتێك بۆكسی وه‌شاندووه به‌ر ئامێره‌كه كه‌وتووه و شكاوه".
هـ.هـ
AM:10:24:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت