ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەسڕە کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی و سەرجەم وەزیرەکان گەیشتنە پارێزگای بەسڕە لە باشوری عێراق، هاوکات ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەو شارەدا کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە بەرەبایەنێکی زووی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی حکومەتی عێراق گەیشتونەتە بەسڕە و کازمی لەبارەی سەردانەکە رایگەیاندوە، "دەستمان کرد بە ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک بۆ جێبەجێکردنی داواکاری خەڵکی خۆمان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆیان."  

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، "وەک یەک تیم کار دەکەین بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ئاڵنگارییە جیاوازەکان کە وڵاتی پێدا تێپەڕ دەبێت."  

پەیوەست بە سەردانەکەی کازمیش، ئەمڕۆ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆک وەزیران هێز رەوانەی خاڵە سنورییەکان دەکرێت و کۆنتڕۆڵی تەواوی دەروازەى سنوری شەلامجە لەگەڵ ئێران و دەروازەى سەفوان لەگەڵ کوەیت دەکرێت.


AM:09:15:15/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت