%58ی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان چاکبونەتەوە


وێستگەنیوز-
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 13 ملیۆن و 462 هەزار کەس، لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهانیش، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  سێ ملیۆن و 545 هەزار و 77 کەس تووشی پەتاکە بون.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتوەتە 13 ملیۆن و 462 هەزار و 868 کەس، لەو ژمارەیەش حەوت ملیۆن و 851 هەزار و 603 توشبو چاکبونەتەوە و 581 هەزار و 317 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 303 هەزار و 699 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 262 هەزار و 173 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.


AM:08:37:15/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت