ئەمڕۆ لەسلێمانی هەشت تووشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی هەشت تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری  بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی بەخاكسپاردنی تووشبووانی كۆرۆنا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەشت تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، لەوە شەش تووشبوویان خەڵكی ناوشاری سلێمانی، یەكێكیان خەڵكی قەزای سەیدسادق، یەكێكی دیكەشیان خەڵكی قەزای چەمچەماڵە.

تائێستا لە هەرێمی كوردستان 9 هەزار و 695 كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 324 كەس چاكبوونەتەوە و 340 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:07:15:14/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو