مەسعود باتێلی: بۆ کاری پێویست ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدرێت سەردانی ئێران بکەن

‌خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، بەپێی رێنماییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، جموجوڵی گەشتیاری لە دەروازەكه‌یان وەستاوە، بەڵام رێگا بە ئەو ھاووڵاتیانە دەدرێت، كە بۆ حاڵەتی پێویست سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەن، ئەمەش بەپێی  رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت.


مەسعوود باتێلی، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌: "ھەر كەسێك لە ھەرێمی كوردستان بیەوێت سەردانی وڵاتی ئێران بكات، بۆ حاڵەتی نەخۆش و پێویست، دەبێ مۆڵەتی رەسمیی وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت، ئەو كات رێگەی پێ دەدرێت لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی ئەو وڵاتە بكات".

باتێلی ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەولەوییەت و كاری سەرەكیی ئێمە پاراستنی تەندروستیی گشتییە، ھەموو رێكارە تەندروستییەكانیش بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروازەكەدا جێبەجێ دەكرێن، هەروەها رۆژانەش جموجۆڵی بازرگانی بەردەوامی ھەیە و ھیچ گرفتێكی نییە".

ناوبراو دەشڵێت: "ئەوانەی مۆڵەتی رەسمیی وەزارەتی ناوخۆیان هەیە، دەتوانن رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن، لە كاتی گەڕانەوەشیان بە ھەمان شێواز دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و، دواتریش بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن".


PM:05:13:14/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو