به ڤیدیۆ.. پیاوێک لە کەرکوک بە تەنیشت تەرمی هاوسەرەکەیەوە کەلەپچەکراوە
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
لە گرتەڤیدیۆیەکدا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، پیاوێک دەردەکەوێت کە بەهۆی کەمتەرخەمی کەرتی تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەرکوک هاوسەرەکەی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، لە توڕەییدا ئەویش ئامێرێکی نەخۆشخانەکەی شکاندووە و دواتر بە تەنیشت تەرمی هاوسەرەکەیەوە کەلەپچە کراوە.
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە، تیایدا پیاوێک بە هەمان ئەو قەرەوێڵەیەوە کەلەپچەکراوە کە تەرمی هاوسەرەکەی لەسەرە، ئەو پیاوە ناوی محەمەد کەریمە و پیشەی مامۆستایە.
لەو بارەیەوە برایەکی ئەو پیاوە باسی لەوەکردووە، هاوسه‌ره‌كه‌ی محه‌مه‌دی برای دوای توشبوونی به كۆرۆنا، له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك تووشی هەناسەتەنگی بووه، ئه‌ویش كاتێك به‌دوای بوتڵی ئۆكسجیندا گه‌ڕاوه تا بۆی دابنێت ده‌ستی نه‌كه‌وتووه، بۆیه له توڕه‌ییدا ئامێرێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی شكاندووه.
ئەو برایەی محەمەد باس لەوەدەکات: "دوای رووداوه‌كە پۆلیس محه‌مه‌د ده‌به‌نه بنكه، بەڵام كاتێك ده‌زانن كۆرۆنای هه‌یه ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام تا محه‌مه‌د گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه هاوسه‌ره‌كه‌ی لە ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌دا گیانیله‌ده‌ستداوه و به‌ته‌نیشت قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه خراوه‌ته ده‌ستی".
لەوبارەیەوە ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌سه‌ر رووداوه‌كه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووەته‌وه، به‌بێ ئاماژه‌دان به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ئافره‌ته تەنها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "هاوڵاتیه‌كی یاوه‌ری تووشبوی كۆرۆنا ئامێرێكی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی شكاندووه و ئه‌وان رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر".
هــ. ر
PM:04:29:14/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت