پارتی چوار پۆستی ئەمنیی گرنگی لە سلێمانی سەندەوە
وێستگه نیوزـ
به ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پۆسته ئه‌منی و ئیدارییه‌كاندا، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا پارتی دیموكراتی كوردستان چوار پۆستی گرنگی له پارتییه‌كانی سلێمانی سه‌نده‌وه و پارتییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆكی خسته جێگای.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ وێستگه نیوزی ئاشكراكرد كه پارتی دیموكراتی كوردستان له ماوه‌یه‌كی كورتدا چه‌ندین پۆستی ئه‌مینی و سه‌ربازیی ئاڵوگۆڕ پێكردووه كه بریتین له: پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلسی هه‌رێم و پۆستی لیوای نه‌وت و غاز و دوو پۆستێ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت كه ئه‌و پۆستانه له‌لایه‌ن پارتییه‌كانی سلێمانییه‌وه پڕكرابوونه‌وه، به‌ڵام به‌مدواییه پارتی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی لێسه‌ندنه‌وه و پارتییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆكی له جێگه‌یان داناوە.
له‌م ماوه‌یه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان لیوا به‌ختیار بابان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی له پۆسته‌كه‌ی لابرد كه پارتییه‌كی خه‌ڵكی سلێمانییه و لیوا تارق ئه‌حمه‌د-ی خسته جێگه‌ی كه پارتییه‌كی خه‌ڵكی شاری دهۆكه و له 12ی ئه‌م مانگه له به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندنی یاسایی خوارد.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی گۆڕینی پارتییه‌كانی سلێمانی به پارتییه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر، سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ی وێستگه نیوز ئاشكرایكرد كه پارتی دیموكراتی كوردستان لیوار فایه‌ق چوچانی، فه‌رمانده‌ی لیوای 1ی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی به لیوا سه‌ردار مۆرتكه گۆڕیووه كه برای جه‌مال مۆرتكه كه خه‌ڵكی هه‌ولێره و له خولی پێشوودا په‌رله‌مانتار بووه و یه‌كێك بووه له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی پارتی.
له درێژه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا، پارتی فه‌ریق شیروان عه‌بدولره‌حمان، به‌رپرسی هێزه‌كانی 80ی گۆڕیووه كه خه‌ڵكی سلێمانی بووه و نه‌جات عه‌لی فاتمی خستووه‌ته جێگه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌ولێره.
پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمانیشی وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لابرد و سه‌ربه‌ست ئیمنیكی خسته جێگه‌ی.
PM:12:53:14/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 21124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت