كۆرۆنا له عیراق: دوو هه‌زار و 229 كه‌س توشی كۆرۆنا بوون
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا دوو هه‌زار و 229 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 100ی دیكه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاندوه كه توشبوه نوێیه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوو له شاره‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق و له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكیش تۆمار كراون، به‌جۆرێك له سلێمانی 159 و له هه‌ولێر 85 و له دهۆك 10 و له كه‌ركوك 89 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
ئاشكراشیكردووه كه هه‌ر له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 274 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و جگه‌له شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشور، له سلێمانی 10 كه‌س و له هه‌ولێر 68 و دهۆك 6 و له كه‌ركوكیش 60 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 9یان له سێمانی و پێنج توشبوو له هه‌ولێر و هه‌شتی دیكه‌ش له كه‌ركوك.
به گشتی له عیراق 79 هه‌زار و 735 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 250 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و 46 هه‌زار و 998یش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:03:35:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت