دەورێشەكانی شێخ محەمەدی كەسنەزانی گەڕانەوە ئێران

‌دەروێشەکان لە کاتی هاتنیان بۆ پرسەی شێخ محەمەد کەسنەزانی

وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
ئەو دەروێشانەی بۆ مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەمەدی كەسنەزانی، سەردانی شاری سلێمانییان كردبوو، دوێنێ گەڕانەوە كۆماری ئیسلامی ئێران.


بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، دوێنێ ئەو دەروێشانە لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە و لە رێگەی چاودێری ئەمنی توندا گەڕانەوە هەرێمی كوردستانیان جێهێشتووە و گەڕانەوە كۆماری ئیسلامی ئێران.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نزیكەی هەزار دەروێش و موریدی شێخ محەمەدی كەسنەزانی سنوری نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستانیان بەزاند و بێ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتنە شاری سلێمانی و بۆ بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەمەدی كەسنەزانی ئامادەبوون كە رۆژی هەینی لەشاری سلێمانی و لەتەكیەكەی خۆی بەڕێوەچوو.


PM:02:35:12/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت