حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی له باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ركرد
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئه‌نجامدرا، چه‌ندین بڕیاری له باره‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ركرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حکومەت ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كرد له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان.
هەروەها، وه‌زیری پێشمه‌رگه باسی له هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێوەچوونی پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێداویستییەكانی جێبەجێكردن و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه کرد.
ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای راگۆڕینه‌وه و گفتوگۆکردن له سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لایه‌ن ئاماده بووان، بڕیار درا به پێی پلانێكی زه‌مه‌نی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به چاكسازی جێبه‌جێ بكرێن له بواره‌كانی یه‌كخستن و رێكخستنی یه‌كه ژمێریاریه‌كان و رێكخستنی هه‌یكه‌لیه‌ت و میلاكی وه‌زاره‌ت و پله‌ی سه‌ربازی و بابه‌ته‌كانی خانه‌نشینی و دۆسیه‌ی شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان به پێی یاسای چاكسازی و پرۆژه‌ی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
PM:02:31:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 10500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت