كاره‌بای سلێمانی پرسی جۆزه‌ی 16 بۆ 20 ئه‌مپێری یه‌كلاكرده‌وه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەرنامەی پێدانی کارەبا لە رێگەی جۆزەی 16 بۆ 20 ئەمپێری نەماوە و هه‌موو پارێزگای سلێمانی به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای بۆ هاوڵاتیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ته‌مموز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە بەرنامەی پێدانی کارەبا لە رێگەی جۆزەی 16 بۆ 20 ئەمپێری نەماوە و ئیداره‌كانیش سه‌رپشككراون، به‌مانه‌وه یاخود لابردنی جۆزه‌كان.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر جۆزه‌ی (16-20) ئه‌مپێری بۆ دانراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی دانانی (پێوه‌ری زیره‌ك) له رێگه‌ی پارێزگاره‌وه گشتاندن بۆ هه‌موو یه‌كه ئیدارییه‌كان كراوه بۆ كاری پێویست به‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی دیاریكراو بۆ جۆزه‌كان نه‌ماوه و هه‌موو پارێزگای سلێمانی به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای بۆ هاوڵاتیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت، ئیداره‌كانیش سه‌رپشككراون، به‌مانه‌وه یاخود لابردنی جۆزه‌كان".
باس لەوەشکراوە، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و (جۆزانه) توانیویانه هاوكارێكی باش بن بۆ پاراستنی گۆڕه‌ره (محا‌ویله)كان و فیده‌ره‌كانمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با و سودیان بۆ ئه‌و سنوورانه هه‌بووه و له‌وكاته‌دا كاره‌بای باشتریان وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستكارییكردن و سه‌رپێچیه‌كی زۆره‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆر كه‌متر بووه به به‌راورد به‌ساڵانی پێشووتر".
دەشڵێت: "هه‌روه‌ك پلانی سه‌ره‌تای دانانی جۆزه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی (پێوه‌ری زیره‌ك) ئه‌م پرۆژه‌یه (دانانی جۆزه) كۆتایی دێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کە گشتاندن كراوه بۆ یه‌كه ئیداره‌كان و سه‌رپشككراون به‌هێشتنه‌وه یاخود لابردنی جۆزه‌كان، باشتروایه جۆزه‌كان له‌سیستمه‌كه‌دا بمێنێته‌وه بۆ پاراستنی محا‌ویله و تۆڕه‌كانی كاره‌با، ئێمه‌ش به‌پێی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوكاری ئه‌و ناوچانه بكه‌ین به‌پێدانی به‌رنامه‌یه‌كی باشتر".
ئەوەش هاتووە: "وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ، به به‌راورد به‌هاوینی ساڵانی رابردوو پێدانی كاره‌با باشتر بووه".
وابڕیاربوو پرۆژەی پێدانی کارەبای زیاتر و بەستنی جۆزەی 16 بۆ 20 ئەمپێری لە زۆرێک لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانیدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەو پرۆژەیە راگیراوە و کۆتاییپێهاتووە.
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستنی به‌كارهێنانی كاره‌با، ساڵانه به به‌راورد به وه‌رزی به‌هار و پایز، هاوشێوه‌ی وه‌رزی زستان، كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌مده‌بێته‌وه.
هــ. ر
PM:01:16:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت