پارتی پۆستێكی باڵای ئەمنی لەهەرێم پڕكردەوە

‌لیوا تاریق ئەحمەد

وێستگە نیوز-

لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆك، پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستانی پێ سپێردرا.

ئەمڕۆ لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بەئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان دەستبەكاربوو.

جێی ئاماژەیە هەر لەم مانگەشدا گۆڕانكاری لە پۆستی پارێزگاری دهۆكدا كرا پێشتر فەرهاد ئەتروشی لەسەر پشكی پارتی پارێزگاری دهۆك بوو، بەڵام سەرەتای ئەم مانگە پارتی گۆڕانكاری لەو پۆستە كرد و عەلی تەتەر نێروەیی وەك پارێزگاری نوێی دهۆك دەستبەكاربوو.



PM:01:08:12/07/2020








ئه‌م بابه‌ته 7404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت