هێڵی ئاسمانی عێراق رێنمایی دەداتە ئەو گەشتیارانەی دەخوازن سەردانی ئێران بکەن
وێستگەنیوز-
هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی بەمەبەستی نەخۆشی، بازرگانی، چارەسەرکردنی برینداربوون (بۆ هێزە ئەمنییەکان) لەگەڵ ئەو کەسانەی کارتی مانەوەیان لە ئێران هەیە، دەتوانن لە رێگەی هێڵی فڕۆکەوانی عێراقەوە گەشت بۆ ئێران بکەن دوای ئەوەی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.
هێڵی ئاسمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەو کەسانەی کارتی مانەوەیان لە ئێران هەیە، خێزانەکەیان خەڵکی ئێرانە لەگەڵ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەن و پێویستیان هەیە دەتوانن سەردانی ئێران بکەن.
ئەوەش هاتوە، هەروەها ئەو کەسانەی بۆ چارەسەرکردنی برینداری (هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ، بەرگری، حەشدی شەعبی) و ئەو کەسانەی بەمەبەستی بازرگانی سەردانی ئێران دەکەن بە هەمان شێوە بە گوێرەی رێنماییەکان رێگە پێدراون گەشت بکەن، بەڵام پێویستە سەرجەم ئەو کەسانە پشکنینی تایبەت بەکۆرۆنا بکەن بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە کە هەڵگری پەتاکە نین.
هـ.هـ
PM:11:54:11/07/2020
ئهم بابهته 3096
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت