عەلی قەرەداغی: گۆڕینی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت نەفرەتی دڵ نەخۆشەکانی دەرخست
وێستگەنیوز-
ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان رایگەیاند، بەرامبەر گۆڕینی مزگەوتەکان لە ئەندەلوس، قودس (فەڵەستین) و هیندستان بۆ کەنیسە، یانەی شەوانە و پەرستگای بتپەرستی، هیچ دەنگێک لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا ئیدانەی ئەو "تاوانانە ناکەن"، بەڵام گۆڕینی مۆزەخانەی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت لە تورکیا "نەفرەتی دڵ نەخۆشەکانی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای دەرخست".
عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە پەرەی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "مزگەوتەکانی موسڵمانان لە ئەندەلوس دەکرێن بە کەنیسە و یانەی شەوانە، لە هیندستان دەکرێن بە پەرستگای بتپەرستی و قودسیش کە شوێنی پیرۆزی موسڵمانەن دەکرێت بە پایتەختی جولەکە، بەڵام هیچ دەنگێکی ناڕەزایی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا بۆ ئیدانەکردنی ئەو تاوانانەمان نەبیست".
ئەوەشی خستوەتەڕو، بەڵام کاتێک مۆزەخانەی ئایاسۆفیا دەکرێت بە مزگەوت "کاردانەوە و نەفرەتی دڵ نەخۆشەکانی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای دەردەکەوێت"، چونکە تورکیا ئایاسۆفیای بۆ بنەمای راستەقینەی خۆی گەڕاندوەتەوە.
10ی تەمموز ئەنجومەنی شورای توركیا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی كردنە مۆزەخانەی ئایاسۆفیا، بەمەش جارێكی دیكە وەكو مزگەوت ئەو شوێنە مێژوییە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
PM:10:51:11/07/2020
ئهم بابهته 2500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت