بەردەڕەش.. لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا کەسێک کوژرا


وێستگەنیوز- رەڤەند گوهەرزی

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن، کاتژمێر 7:00ی ئێوارە کەسێکی تەمەن 55 ساڵ لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دهۆك کوژرا.

هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەنتەری قەزای بەردەرەش لە گەرەکی خێلەکی پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ بەناوی ( س، ن، س) لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن کوژرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکوڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەردەڕەش کرایەوە و فەرمانی گرتن بۆ تومەتباران دەرچوو بەپێی مادەی 406 لە یاسایی سـزادانی عێراقی.

لەلایەکی دیکەوە شاهێدحاڵێک وتی، کێشەیەکی کۆن لە نێوان ئەو کەسەی کوژراوە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا هەبوو، ئەمڕۆ سێ کەس لە هەولێر هاتبوون، ئەو هاوڵاتییە لە ناو دوکانێك لە سەنتەری بەردەڕەش بە دەسترێژی گولـلە کوژرا و تۆمەتبارانیش هەڵاتوون.


PM:08:48:11/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 4016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو