ئەمڕۆ لەپارێزگای سلێمانی چوار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

‌وێنە: ئەرشیف

وێستگە نیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە دوویان خەڵكی دەرەوەی سلێمانین.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی تیمی ناشتنی مردوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی چوار كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، دوانیان خەڵكی ناوشاری سلێمانین و یەكێكیان خەڵكی شاری كەلارە و ئەوی دیكەشیان خەڵكی قەزار سەیدسادقە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، خۆشبەختانە تا دێت ئامارەكانی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی كەمتر دەبنەوە كە ئەوەش تەنها بە پابەندبوونی ئێوەی هاوڵاتیانی ئازیز دەبێت.

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تائێستا زیاتر لە 200 تووشبوو لەپارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.


PM:06:51:11/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو