پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی دوو بابه‌تی ئه‌مڕۆی تاقیكرنه‌وه‌ گشتییه‌كان


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی هه‌ردوو تاقیكردنه‌وه‌ی زینده‌وه‌ر زانی و مێژووی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ی ته‌مموز له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستپێكرد و له‌ پرۆسه‌كه‌دا، 144 هه‌زار و 142 قوتابی و خوێندكار به‌شداریان كردوه‌.

له‌و ژماره‌یه‌ 51 هه‌زار و 453یان له‌ هه‌ولێرن، 40 هه‌زار و 405 له‌ سلێمانی، 42 هه‌زار و 965 له‌ دهۆك، دوو هه‌زار و 366 خوێندكاریش له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن.

ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو بابه‌تی زینده‌وه‌رزانی بۆ قۆناغی 12ی زانستی و مێژوو بۆ قۆناغی 12ی وێژه‌یی ئه‌نجامدرا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش پرسیار وه‌ڵامه‌كانی بۆ خوێندكاران و قوتابیان بڵاوكرده‌وه‌.


PM:01:57:11/07/2020














ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت