هاتوچۆی سۆران بۆ شۆفێران: له‌ سبه‌ینێوه‌ سه‌ردانمان مه‌كه‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه‌، هاتوچۆی سۆران راییكردنی مامه‌ڵه‌كانی راگرت و داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ سه‌ردانیان نه‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هاوڵاتیانی سنوری ناوچه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ته‌مموزی 2020ه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك و تا 19ی مانگ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیان نه‌كه‌ن.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا هاتوچۆی ده‌ڵێت "ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 12/7/2020 تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 19/7/2020 بە هیچ شێوەیەک سەردانی بارەگایی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران نەکەن چونکە بۆ ماوەی یەک هەفتە رایکردن و ڕواندنی مامەڵەی سەرجەم هاوڵاتیان لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان رادەگیرێت بە هۆی گواستنەوەی بارەگای بەرێوەبەرایەتیەکەمان بۆ باڵەخانەی (بینای) نوێی ، وەک دەرکردن و نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت، پشکنینی ئۆتومبێل ، هتد... ".

هاتوچۆی سۆران داواشی لەو هاوڵاتیانە كردوه‌ کە کاری مامەڵەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆڵه‌ت، پشکنینی ئۆتومبێل، تاقیکردنەوەی میکانیک ـ تورای رەمپە، گەراج، ناوشار ـ خولی وانەگوتنەوەی مۆڵه‌ت یان هەر مامەلەیەکی تریان لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بە سەرجەم بەش و هۆبەکان هەیە بۆ راییكردنی كاره‌كانیان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هیچ شێوەیەک سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکەیان نەکەن.


PM:01:47:11/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت