تەندروستی سلێمانی: هیچ ده‌روێشێك بۆ پشكنینی كۆرۆنا رووی له‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌كردوه‌


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو دەروێشانەی بۆ مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەمەدی كەسنەزانی هاتنە شاری سلێمانی كەسیان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ نەكرا و دوای هاتنیشیان كه‌سیان روویان له‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌كردوه‌ تا پشكنینیان بۆ بكرێت.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، هیچ پشكنینێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەو دەروێشانە نەكرا كە لەسنوری ئێرانەوە هاتنە شاری سلێمانی  بۆ مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەمەدی كەسنەزانی، بەڵام بەدڵنیاییەوە بۆ دوو هەفتەی داهاتوو كاریگەری خراپ جێدەهێڵن، ئەوانەشی تا لێرە بوون پشكنینان بۆ نەكراوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار دەروێش و شوێنكەوتووی شێخ محەمەدی كەسنەزانی لەكۆماری ئیسلامی ئێران و بێ هیچ مۆڵەتێكی فەرمی هاتنە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی، ئەوەش لەكاتێكدایە ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا بە چڕی لەكوردستان و سلێمانی و ئێرانیش بڵاوە.


PM:01:32:11/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو