مه‌سرور بارزانی نایه‌ته ناو سلێمانییه‌وه
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز-
وابریاره ئه‌مرۆ شه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته ناو شاری سلێمانییه‌وه له‌ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی به‌شداری مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌كات و ده‌ڕواته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه مه‌سرور بارزانی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی كۆبونه‌وه‌ی تری نابێت بیجگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان رایانگه‌یاند كه ئه‌وان پرۆژه‌ی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.
قۆناغی یەکەمی شەقامەکە٣٢ کم و لە پردی تاسڵوجە دەست پێدەکات و لە گوندی دەمرکان کۆتایی دێت.
كۆمپانیای قه‌یوان له‌په‌ڕه فه‌ڕمییه‌كه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیزاینی پرۆژه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له‌ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمدا وێرای قه‌یرانی دارایی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری ڕێگاو بان له گه‌رمیان له‌جێبه‌جێكردندان كه له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌كرێت. له‌وانه شه‌قامی دوو سایدی كه‌لار- كفری هه‌روه‌ها شه‌قامی جوت سایدی نێوان كه‌لار- ده‌ربه‌ندیدخان هه‌روه‌ها ده‌به‌ندیخان - سلێمانی.
سه‌رجه‌م پڕۆه‌كان له 50%ی جێبه‌جێكراوه‌و له‌ئێستاشدا كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه.
PM:01:21:11/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت