نوێترین ئاماری‌ تووشبووان و قوربانیانی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان




وێستگه‌ نیوز-
لە هەرێمی کوردستان تاوه‌كو ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 11/7/2020 305 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە .

به‌پێی‌ ئه‌و ئامارانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاویانكردۆته‌وه‌ ژماره‌ی‌ تووشبوان 8937 كه‌سه‌ له‌و رێژه‌یه‌ش 305 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وابڕیاره‌ سبه‌ی‌ یه‌كشه‌ممه‌، له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌وامی‌ فه‌رمانگاكان ده‌ستپێبكاته‌وه‌ شه‌قامه‌ گشتییه‌كانی‌ ناو بازاڕی‌ شاره‌كه‌ش دوباره‌ به‌ڕووی‌ ئۆتۆمبێلی‌ هاوڵاتیان بكرێته‌وه‌.
 
بەگوێرەی نوێترین راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی، 211 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون؛ 71 کەسیان لە سلێمانی، 70 کەسیان لە هەولێر، 47 کەسیان لە گەرمیان، 13 کەسیان لە هەڵەبجە و 10 کەسیشیان لە دهۆک بوون.
 
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، 11 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە؛ 7 کەسیان لە سلێمانی بوون، دوو کەسیان لە هەولێر و 2 کەسەکەی دیکەشیان لە گەرمیان بوون. 


AM:11:51:11/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت