هەرێمی کوردستان.. هەڵمەتێک بۆ پشتیوانی جوتیاران رادەگەیەنرێت


وێستگەنیوز-

توانا ئەمین، نوسەر و وەرگێڕی دیاری کورد رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا وەکو ژمارەیەک چالاکوانان بە ئامانجی بوژاندنەوەی ڕۆحی هاوکاریکردنی یەکتر دەستدەکەن بە کڕینەوەی بەروبوومی جوتیارەکان و دابەشکردنی بەسەر ئاوارەکان، چێشتخانەی نەخۆشخانە، زیندان، پێشمەرگە، خانەکانی پاراستنی منداڵان ، ژنان، نەوجەوان و پیراندا.

توانا ئەمین، نوسەر و وەرگێڕی دیاری کورد لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "وەک کارێکی چاکەخوازی بۆ بوژاندنەوەی ڕۆحی هاوکاریکردنی یەکتر لە سێ رۆژی داهاتودا دەست دەکەین بە کڕینەوەی بەروبوومی جوتیارەکانی خۆمان و دابەشکردنی بەسەر ئاوارەکان و چێشتخانەی نەخۆشخانە و زیندان و پێشمەرگە و خانەکانی پاراستنی منداڵان و ژنان و نەوجەوان و پیراندا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەمە پرۆژەیەکی خێرخوازیی تاکەکەسییە لەگەڵ چەند هاوڕێیەک لەسەر گیرفانی خۆمان ڕامانگەیاندووە، هەر کەس و خێرخواز و کۆمپانیا، یان دەوڵەمەند و چاکەخوازێک دەیەوێت بەشداربێت لەم خێرەدا دەتوانێ لە ڕێگای ئەم پەیجەوە پەیوەندیمان پێوە بکات، ئێمە لە سێ ڕۆژی داهاتوودا دەست بە کڕینی بەروبوومەکان و دابەشکردنیان دەکەین".


PM:10:40:10/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 2880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو