تورکیا.. لە تەقینەوەیەکدا چوار سەرباز کوژران


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەیەکی سەربازیی لە شاری ساکاریای تورکیا تەقینەوەیەک ڕوویدا، بەهۆیەوە چوار سەربازی تورکیا کوژران و 12ی دیکەش برینداربوون، کەمێك پێش ئێستاش  ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (YPS) بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆگرت.

کەناڵی ستێرک تیڤی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە ناوچەی تاشکیسیغی لە شاری ساکاریای تورکیا، تەقینەوەیەک بەهێز ڕوویدا و  بەهۆیەوە چوار سەربازی تورکیا کوژران و 12ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کەمێک پێش ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (YPS) بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆگرتوە.

هاوکات 3ی ئەم مانگەش، لەشاری ساکاریا تەقینەوەیەکی بەهێز تێدا ڕوویدا و چەندین کەس تێدا کوژران و کاری کارگەکەیەکی دروستکردنی فیشەک لە نزیک تەقینەوەکە ڕاگیرا، دواتر "ڕۆڵەکانی ئاگر" تەقینەوەکەیان گرتە ئەستۆ.

ناوەندی راگەیاندی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل YPS تەقینەوەی پارێزگای ساکاریا لە تورکیا گرتە ئەستوی خۆیان و راگەیاند، لەو چالاکیەدا 40 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و 12 دیکەش برینداربوون


PM:09:59:10/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت