دادگای ئیتاڵیا لەبارەی دۆسیەی مەلا کرێکار بڕیاریدا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی پرۆسه‌ى دادگاییكردنى مه‌لا كرێكار له ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، دادگاکە حکومی بڕیاری پێشووی وەک خۆی هێشتەوە کە بریتی‌بوو لە 12 ساڵ زیندانیکردنی ناوبراو، لای خۆیەوە مەلا کرێکار رەخنەی لە بڕیارەکە گرتوە و بە "بڕیارێکی نادادپەروەر" ناویبردوە.
پێگەی دوربین-ى نزیك له مەلا كرێكار ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، "له‌سه‌ره‌تادا دادگایەکەدا ڕێگه‌یان نه‌داوه مامۆستا كرێكار قسه‌بكات، چونكه داوای كردووه كه سێ کاتژمێر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه قسه بكات، كه‌چی ڕێی پێنه‌داروه، به هه‌ر 7 داده‌وه‌ره‌كه‌ی وتووه من ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بۆ روونبكه‌مه‌وه كه ئێوه فریودراون، ئه‌و قسانه‌ی ئێوه حوكمتان له‌سه‌ری داوه له‌ته‌رجومه‌كه‌یدا گۆڕدراوه، به‌ڵام له میانه‌ی قسه‌كانیدا چه‌ند جارێك ده‌نگیان پچڕاندووه".
ئەوەش هاتوە، "مەلا کرێکار وتوویه‌تی ئێوه 12 ساڵ حوكمتان به‌سه‌ر مندا سه‌پاندووه، كه‌چی ئاماده‌نین 3 كاتژمێر گوێم بۆ بگرن! ئه‌م دادگاییه وه‌كو دادگای میسر ده‌بینم و هیچ دادپه‌روه‌رییه‌كی تێدا نابینم".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، وه‌رگێڕێكیان بۆ داناوە كه هیچ لێیان حالی نه‌بووه و دادگاش نه‌یگۆریوه، له‌باره‌ی ته‌ندورستی مه‌لا كرێكاریشەوە ده‌ڵێت،" بۆمان ده‌ركه‌وتووه سوپاس بۆ خوا ته‌ندروستی مامۆستا كرێكار‌و برایانی تریشمان باش و جێگیره".
PM:08:12:10/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 7964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت