بە وێنە.. گەورەترین پەیکەری بوزییەکان بەڕوی گەشتیاراندا کرایەوە


وێستگەنیوز-

دەسەڵاتدارانی تایلەند رایانگەیاند، دوای ئەوەی ماوەی رابردو سەردانیکردنی پەیکەریی بوزی-یان بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا راگرتبو، بەڵام لە ئێستادا جارێکی دیکە شوێنەکە بەڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە.

بڕیارەکەی دەسەڵاتدارانی تایلەند هاوکات بوو لەگەڵ کەمکردنەوەی رێکارەکانی تایبەت بە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن سەردانی  گەورەترین پەیکەری بوزییەکان بکەن لە وڵاتدا، کە بەرزییەکەی زیاترە لە 92 مەتر و نۆیەم گەورەترین پەیکەری بوزییەکانە لە جیهاندا.

ئەو پەیکەرە لە تێکەڵەیەکی هاوبەش لە زێڕ و کۆنکرێت دروستکراوە، ساڵی 1990 دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵی 2008 تەواو بووە.


PM:05:53:10/07/2020










ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت