بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەیەک لە کەرکوک سووتا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له كه‌ركوك له‌كاتی تێكردنی به‌نزین له موه‌لیده‌ی ماڵه‌كه‌یان سووتاو به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 10ی تەموزی 2020، لەگەڕەکی واستی شاری کەرکوکـ لەکاتی تێکردنی بەنزین بۆ موه‌لیدەی ماڵەکەی خۆی، موه‌لیدەکە ئاگری گرت بەوهۆیەوە دکتۆر حسێن ئیبراهیم بەڕێوبەری نەخۆشخانەی "حەی نەسر" بەشێکی جەستەی سووتا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، لە ئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ بەشی سووتاوی نەخۆشخانەی ئازادی له كه‌ركوك.
PM:12:42:10/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت