عیراق به‌ مه‌رج گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
عیراق بە مەرج گەشتە ئاسمانییەکانی‌ بۆ دەرەوەی وڵات دەست پێدەکاتەوە و ئەو كەسانەی لە عیراقەوە گەشت بكەن دوای گەڕانەوەیان كەرەنتین دەكرێن.


لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عیراق رایگەیاند، هەموو عیراقییەک بەمەرج رێگەی پێدەدرێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکات.

لیژنه‌كه‌ له‌ بڕیاره‌که‌یدا ئاماژه‌یداوه‌، ئەوانەی‌ گەشتی دەرەوە دەکەن دەبێ دوای‌ گەڕانەوەیان بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین بکرێن، ئەوەش خراوەتەڕوو کە له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا گەشتەکان ته‌نیا بۆ دەرەوەی عیراق ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان راگیراون.


AM:08:53:10/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت