ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی راگەیەنراوێکی بڵاوكرده‌وه‌


وێستگەنیوز-
ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ده‌روێش و خه‌لیفه‌كانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان كرد  و رایگه‌یاند، تكایان وایه‌ لەبەر دۆخی تەندروستی جیهانی و ناوچەکە پێویست ده‌كات هه‌موان پابه‌ندی رێنمایی ته‌ندروستییه‌كان بن و داوا دەکەن لەم دۆخەدا سەردانی هەرێمی کوردستان نەکەن و له‌ماڵه‌كانی خۆیاندا پرسە بگێڕن.

تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی کۆچی دوایی شێخ محەمەد کەسنەزانی رابەری تەریقەتەکەیان "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی براو  دۆست و دەروێشان دەکەین، تکامان وایە بۆ ئەوەی رەوشی جیهان و ناوچەکە وا پێویست دەکات هەموان پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بین و هیوادارین هەمو لایەک لە ماڵەکانی خۆیاندا تەعزییە بگێڕێن".

ئەوەش هاتوە، "داوا لە دەروێش و خەلیفەکانی ئێران دەکەین کە بەرەو کوردستانی عێراق نەیەن و عەزیەت نەکێشێن تا خۆمان پەیامی ترتان ئاڕاستە دەکەین".

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەزاران دەروێشی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە دەروازەی باشماخەوە هاتنە ناو هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەممەدی كەسنەزانی كە بڕیارە رۆژی هەینی 10-7-2020  بەخاك بسپێدرێ‌. 




PM:09:54:09/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 6968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت