تەندروستی کەرکوک 113 توشبووی نوێی کۆرۆنای راگەیاند


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 113 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا تۆمارکراوە و چوار حاڵەتی مردنیش بەهۆی پەتاکە هەبوە، کۆی توشبووانیش گەیشتە هەزار و 840 کەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند،  لە 24 کاتژمێری رابردودا 113 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، 51 توشبووش چاکبوونەتەوە و چوار توشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش هاتوە، له‌ئێستادا هه‌زار و 23 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره‌، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش پشكنینیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت.

تائێستا لە کەرکوک  هەزار و 840 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 716 کەس چاکبوونەتەوە و 101 کەسیش بەهۆی کاریگەری پەتاکە گیانیان لەدەستداوە، توشبوانی دیکەش لە ئێستادا لە ژێرچاودێری پزیشکیدان.


PM:09:12:09/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت