جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌دایه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانی دۆخی حوكمڕانی و بژێوی خەڵک و دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەکە ده‌ستیپێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وەک میدیاکانی بزووتنەوەکە ئاماژەیان پێداوە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "چاره‌نوسساز" ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌پاش نزیكه‌ی شه‌ش مانگ كه به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌و دۆخی كۆرۆناوه كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام نه‌دراوه.
به‌پێی زانیارییەکان، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا گۆڕان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆدۆخی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كرێت. ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌پرسی مانه‌وه یان هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی نۆی حكومه‌ت كه رۆژێك دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی جڤات، ته‌مه‌نی كابینه‌كه یه‌ك ساڵ ته‌واو ده‌كات.
بەڵام بەڕای چاودێران پرسی هاتنە دەرەوەی گۆڕان لە حکومەت ئەگەرێکی لاوازە، بەو پێیەی دوو رۆژ پێش ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان چەند پۆستێکی نوێی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت لەوانەش هەردوو بریکاری وەزارەتی کارەباو شارەوانی و گەشتوگوزار.
AM:10:36:09/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت